فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ژمارەی کەسانی کارتۆن خەو لە بێلژیک
شەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۳   |  24-08-2024

ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایان کردووە لە سەرتاسەری وڵاتی بێلژیک، زیاتر لە 35 هەزار کەسی لانەواز و بێحاڵ و دەرەتان هەن و لەسەر شەقام و پارکەکان دەخەون.
جێگای ئاماژەیە، وڵاتی بێلژیک لە سێ هەرێمی سەربەخۆ پێک هاتووە. ژمارەی ئەو کەسانەی بێ ماڵ و حاڵن لە هەرێمی ڤلاندرز زیاتر لە 19 هەزارە و لە هەرێمی والۆنیا زیاتر لە نۆ هەزار کەسن و لە هەرێمی برۆکسل کە پایتەختی وڵاتەکەیە زیاتر لە حەوت هەزار کەسی بێلانە و دەرەتان هەن.