سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی هەشت چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی گیڵان بەناوەکانی “ماریا خانی، موحسین ئیسفەندیاری، ئارەش ئولفەتی، جەهانگیر ئازادی، لوتفوڵڵا پەرویز، حەمیدڕەزا ڕەحیمیان، سەلمان پەرهان و محەممەد پەرویز” زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەو بارەیەدا بەبێ ئاکام ماوەتەوە.
بە وتەی ئەندامانی بنەماڵەی ئەو کەسانە: سپای پاسداران لە هەوڵدایە بە تۆمەتی بێبنەما دژ بەو کەسانە، چالاکییەکانیان بە سووکایەتیکردن بە خەڵک و سەرکردەکان، و پەیوەندی لەگەڵ حیزبەکانی دژبەری حکومەت و پێگە ئیتلاعاتییەکانی دەرەوە ببەستێتەوە و لەو ڕێگایەوە دژ بەو کەسانە دۆسیە ساز بکات. هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بابەتەدا دژ بە چالاکانی سیاسی خەڵکی گیڵان و دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیش دۆسیە ساز کراوە”. جێای ئاماژەیە، ئارەش ئولفەتی و محەممەد پەرویز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ و ئەو شەش کەسەی دیکە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی گەلاوێژ هاوکات لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “عەلی فەرەج خانی” و “مستەفا ڕۆستەمی” کە دواتر ئازاد کراون، دەستبەسەر کرابوون.