بەهۆی هەستانی لافاو لە وڵاتی بەنگلادێش، ئەمڕۆ شەممە ٣ی خەرمانان، زیاتر لە ٢٨٠ هەزار کەس پەنایان بۆ پەناگە فریاگوزارییە خێراکان بردووە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ کەس بەهۆیەوە خنکاون.
بارانی وەرزی، ساڵانە وێرانکاریی گەورە لە بەنگلادیش دروست دەکات و بەهۆی ڕووداوگەلێکی سرووشتی زیانی گیانی و ماددی لێ دەکەوێتەوە. ئەم ساڵیش چەند هەفتەیەک دوای شۆڕشی قوتابیان کە حکوومەتی بەنگلادێشان ڕووخاند، شەپۆلی بارانی بەخووڕ چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەی گرتەوە و بەهۆی زۆری ڕووبارەکانەوە لافاوێک سەرتاسەری چەند شارێکی بەنگلادێشی گرتووەتەوە. جێگای ئاماژەیە، کۆی دانیشتووانی بەنگلادێش 170 ملیۆن کەسە و بەهۆی هەڵکەوتەی جیۆگرافیەکەیەوە سەدان ڕووبار بەخاکی ئەو وڵاتەدا تێدەپەڕن و لە 10 ساڵی ڕابردوودا، چەندین لافاوی وێرانکەر زیانی بە بەنگلادێش گەیاندووە. ئێستاش 285 هەزار کەس لە پەناگەکانی فریاکەوتن دەژین، هەروەها ٤ ملوێن و ٥٠٠ هەزار کەس زیانیان بەرکەوتووە.