فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران
شەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۳   |  24-08-2024

لە درێژەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ٣ی خەرمانان، پەرەستارانی ناڕازای لە چەند شاری دیکەی ئێران، دەستیان لەکار کێشایەوە و لەشوێنی کارەکانیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە درێژەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران، پەرەستارانی نەخۆشخانەی ئۆمید لە ئیسفەهان، حێشمەتییە لە سەبزەوار، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها پەرەستارانی ناڕازی شاری بابۆل بە ڕێپێوان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەمشارە و پەرەستارانی لۆرستان بە کۆبوونەوە لەشوێنی کارەکەیان، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی کار و ژیانیان، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە: جێبەجێ کرانی فوق العاده تایبەت بە ضریبی ۳”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای ناساندنی پەرەستاری”، “نەمانی زێدەکاری زۆرەملێ بەپێی یاسای دیوانی دادپەروەری ئیداری”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای گەشەپێدان و نەمانی هەرچەشنە حاڵەتێکی دەرکردن”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی گەڵاڵەی کارە سەخت و زیانبارەکان و ئیمکانی خانەشین کردنی پەرەستاران بە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاری”، “زیاد کردنی پشوودانی ڕۆژانی جێژن و بۆنەکانی دیکە بە مەرەخەسی ساڵانە و هەروەها کەمکردنەوەی سەعات کاری” بوون.