فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ١٠ هاووڵاتیی بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە تایلەند
یەکشەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۳   |  25-08-2024

ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، به‌رپرسانی حكوومه‌تی تایله‌ند ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و ڕۆچوونی زەوی له‌ دوورگه‌ی بۆكیتی گه‌شتیاری، لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی تایله‌ند ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، ده‌یان كه‌سی دیكه‌ بێسه‌روشوێنن و ١٩ كه‌سیش بریندار بوونه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن. جێگای ئاماژەیە، ساڵی 2011 به‌هۆی لافاوی وه‌رزییه‌وه‌، زه‌ویخزانێك له‌ تایله‌ند ڕووی دا و له‌ ئه‌نجامدا ٥٠٠ كه‌س گیانیان لەدەستدا و بە هه‌زاران خانوو و باڵه‌خانه‌ش وێران بوون.