گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە تەزووی کارەبا لە ئازەرشار
یەکشەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۳   |  25-08-2024
ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، کرێکارێکی لاو بەناوی “زانکۆ قادری” خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتی کار کردندا لە ئازەر شار بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدا.
پێویستە ئاماژە بکرێ، پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو نەبوونی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.