درێژەی مانگرتنی کرێکارانی کارخانەی سیمانی کەنگان و واگۆنی پارس
سێشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۳   |  27-08-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی کارخانەی سیمانی کەنگان ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان، بۆ ٢٦مین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکارکێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، خوازیاری بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستەکانیان و جێبەجێ کردنی خواستەکانی دیکەیان بوون. هەروەها کرێکارانی شیرکەتی واگۆنی پارس لە ئەراک، ڕۆژی دووشەممە بۆ ٣٠مین ڕۆژی بەردەوام، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.