فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازاد کرانی کاتی گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد بە دوای دانانی بارمتە
چوارشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۳   |  28-08-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانان، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، تەمەن ٤٥ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، دوای ١٤ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی هەبوونی پارێزەر بێ بەش کراوە. جێگای ئاماژەیە، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، لە کاتی گەڕانەوە لەسەر کار لە گەڕەکی باغی شایەگانی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە کەبە چوار ئۆتۆمبێل گەمارۆیان دابوو، دەستبەسەر کرابوو.