فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگەوازی مانگرتنی سەراسەر لە ئیسڕائیل
دوشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۳   |  02-09-2024

ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆی ئیسڕائیل، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خەرمانان، باسیان لە دەستپێکی مانگرتنی سەراسەری لەم وڵاتە کردووە.
بانگەوازی ئەم مانگرتنە لە لایەن گەورەترین یەکێتیی کرێکاری ئیسڕائیل بەناوی “هیسدرۆت” دراوە و ئامانج لەم بانگەوازە، چڕکردنەوەی گوشارەکان بۆ سەر دەوڵەتی نەتانیاهوو بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگ و ڕێکەوتن لەسەر ئازادکرانی دیلەکان ڕاگەیەندراوە. هاوکات، کارمەندانی شارەداریی ئۆرشەلیم وێڕای کارمەندانی چەندین شارەداریی دیکە بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەی دیلەکان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.