بەپێی ڕاپۆرتەکان، “لوتفوڵڵا پەرویز” سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک مانگ و “موحسین ئیسفەندیاریتەبار” سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانیان، نە تەنیا هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا نەبووە، بەڵکوو لە کاتی ڕۆیشتنی بنەماڵەکانیان بۆ ئیتلاعاتی سپا، ئەو ناوەندە ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەکیان لەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو دوو کەسە نییە و هەر ئەوە نیگەرانیی زیاتری کەسوکاریانی لێکەوتۆتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەبەر کامێراکاندا لەژێر ئەشکەنجەی سەختی هێزە ئەمنییەکان دان. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: سپای پاسداران لە هەوڵدایە بە تۆمەتی بێبنەما دژ بەو کەسانە، چالاکییەکانیان بە سووکایەتیکردن بە خەڵک و سەرکردەکان، باج وەرگرتن و ئاگرکردنەوە پەیوەندی بدات و بەمەبەستی تێکشکاندنی کەسایەتی و سەرکوتی کۆمەڵگای مەدەنی دژ بەو کەسانە دۆسیە ساز بکات. هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بابەتەدا دژ بە چالاکانی سیاسی خەڵکی گیڵان دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیش دۆسیە ساز کراوە”.