دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار
پێنجشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۳   |  05-09-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانان، سولەیمان چووپانی، خەڵکی گوندی گردکشانە سەر بە پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ هیچ هۆکارێک، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
شایانی باسە کە، سولەیمان چووپانی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.