دەستبەسەر کرانی سەرلەنوێی ئەرسەلان خۆدکام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
هەینی ۱۶-۰۶-۱۴۰۳   |  06-09-2024
لەماوەی ڕابردوودا، ئەرسەلان سوهرابی (خودکام)، تەمەن ٥٠ ساڵ و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەهاباد دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و بۆ بەندی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ گواستراوەتەوە.
دەستبەسەرکرانی دووبارەی ئەرسەلان سوهرابی لە کاتێکدایە کە حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی ئەم بەندکراوە سیاسییە، بە بڕیاری لە ناکاوی داواکاری نیزامیی تاران و بەبێ زانیاریی پێشوەخت ڕاگیراو و ئەم بەندکراوە سیاسییە دوای ڕاگەیاندنی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، لە زیندان ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ئەرسەلان سوهرابی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی پارەکە، دوای پێنج ساڵ و ١٠ مانگ و ١٩ ڕۆژ بەندکرانی بەردەوام، بۆ ماوەیەکی کورت مافی مەرەخەسی پێدرابوو.