فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی هەینی
شەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۳   |  07-09-2024

ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان، لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی، لە ناوەندە کرێکارییەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپرتی هواڵنێریی هێرانا، کرێکارانی پاڵاوگەی پارسیان، کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەڵات قاڕە لە ناوچەی لاوان و سەکۆی نەوتی بەلال، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و بارودۆخی نالەباری ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی “لاستیک بارز” لە کرمان، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لەشوێنی کارەکەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.