ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی خەرمانان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شوش، ئەهواز، کەرخە و حەوت تەپە، هاتنەسەر شەقامەکان و لەبەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە، دەستیاندایه کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە و بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “لەژێر باری زوڵم ناژین، گیان فیدا دەکەین لە ڕێگەی ئازادی”، “پەرەستاری زەحمەتکێش پشتیوانیت لێ دەکەین”، “شەریفە محەممەدی دەبێ ئازاد بکرێ”، “تاکاتێک کە مافەکانمان وەرنەگرین، دەست لە ناڕەزایی هەڵناگرین”، “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و “مەجلیسی مل کەج، گرانی هێناوە” لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی، هەروەها خانەنشینان کراوانی تامین ئیجتماعی لە گەرمای سەروو ٥٠ دەرەجەی خوزستان لە ئێعتڕاز بە جێبەجێ نەکرانی داواکارییەکانیان و دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانیان بە دروشمی “کرێکاری بەندکراو دەبێ ئازاد بکرێت” و “لە خوزستان تا ئێران مەرگ بۆ مدیران” ناڕەزایەتییان دەربڕی.