فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ڕاشد ئەدوایی لە شاری سەوڵاوا
دوشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۳   |  09-09-2024

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانان، ڕاشد ئەدوایی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی زانینی شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و چارەنووسی ڕاشد لەبەردەست نییە.