فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان
سێشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۳   |  10-09-2024

ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانان، دوو برای خاوەن پێداویستیی تایبەتی خەڵکی پیرانشار کە لەژێر چاودێریی پزیشکی و دەرمانیدان، بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا قەنبەری‌وەند” تەمەن ٥١ ساڵ و “مەحموود قەنبەری‌وەند” تەمەن ٤٨ ساڵ بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی شەش ساڵ و حەوت مانگ بەندکرانەکەیان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەحموود قەنبەری‌ وەند چەند ڕۆژ پێش گواستنەوەی بۆ زیندانی نەغەدە، بەهۆی هەوکردنی سەختی لاقی کە لە بەشی مەچەکدا بڕدراوەتەوە، لە نەخۆشخانەی پیرانشار خەوێندرابوو. هەروەها عەبدوڵڵا قەنبەری‌وەند نەخۆشیی زەختی خوێنی هەیە. ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی نەیاری ڕژیم”، بە ٣٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “کردەوەی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی” بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و هەر یەک سەرجەم بە شەش ساڵ و حەوت مانگ بەندکران مەحکووم کرابوون.