فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی پێنج هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوێکی تەقینەوە لە بەغدا
سێشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۳   |  10-09-2024

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی خەرمانان، بەهۆی تقینەوەیەک لە ناوچەی “شۆعلە”ی بەغدا، دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەقینەوەکە بە دیاریکراوی لە گەڕەکی “سەلامییات”ـی ناوچەی شوعلەی بەغدا بووە کە بەهۆیەوە سەربازێکی سپای عێراق و شۆفێرێکی “توک توک” کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. شایانی باسە، شۆفێری توک توکەکە، بۆمبێکی لەنێو عەلاگەیەکدا دانابوو و بە سەربازێکی سپای عێراقی دابوو؛ سەربازەکە کاتێک عەلاگەکەی کردووەتەوە، بۆمبەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سەربازەکە و شۆفێرەکە گیانیان لەدەستداوە.