فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە
پێنجشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۳   |  12-09-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، ئومێد ڕۆستەم پوور، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی “سۆ” سەر بە شاری سنە، دوای بانگکران و سەردانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
شایانی باسە، ئومێد ڕۆستەم پوور سەرەڕای چالاکییەکانی ژینگەیی لە بەشەکانی مافی ژنان و فێرکاری زمانی دایکی چالاکی بووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.