کوژرانی سێ هاووڵاتیی لە ئاوایی کۆڵەسەی خواروو لە سەردەشت
یەکشەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۳   |  15-09-2024
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی لە ئاوایی کۆڵەسەی خواروو لە سەردەشت بە ناوەکانی “قانع چاوشین” تەمەن ٣٥ ساڵ و “حسێن چاوشین” تەمەن ٣٠ ساڵ کە هەردووکیان برا بوون و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی “سەعید ئەمین پوور” تەمەن ٦٠ ساڵ، بەهۆی “کێشەی بنەماڵەیی” و تێکهەڵچوون لەنێوانیاندا، گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەم هەواڵە، ئەم دوو برایە لەکاتی تێکهەڵچووندا، لە لایەن کەسێک بەناوی “ئیسماعیل ئەمین پوور” برازای سەعید ئەمین پوور بە چەکی گەرم تەقەیان لێکراوە و گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسە، بەهۆی ئەم ڕووداوە، دوو ماڵیش ئاگریان تێبەردراوە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر زیانەکانی بەدەستمان نەگەیشتووە.