فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە دیواندەرە
سێشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۳   |  17-09-2024

لەدوای بەڕێوەچوونی ماگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان، هێزەکانی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرەیان دەستبەسەر کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارمان نۆشادی” خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ هۆکارێک لە ماڵی باوکی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا کاتی ئامادە کرانی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک سەبارەت بەهۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.