داخرانی دەرگای سەرەکی شەهرەکی سەنعەتی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان
سێشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۳   |  17-09-2024
دوابەدوای پلۆمپ کرانی زیاتر لە ٢٠ دوکان لە شەهرەکی سەنعەتی سنە بە بیانوویی بەشداری کردنیان لە مانگرتنی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، هێزێکی ئەمنی لە شەهرەک سەنعەتی جێگیر کراوە و دەرگای سەرەکی شەهرەکی سەنعەتی سنە لە لایەن ئەم هێزانەوە داخراوە و ئەمەش ناڕەزایی کاسبکارانی لێکەوتووەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانان، بەدوای مانگرتنی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستان هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزەکانی ڕژیم، لانیکەم ٢٠ دووکانی شارۆچکەی پیشەسازیی سنە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە داخراون.