ناڕوون بوونی چارەنووسی خەبات وەیسی
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گوڵچێری سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “خەبات وەیسی”، کە زیاتر لە دوو حەوتوویە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
خەبات وەیسی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردبوو، هەروەها دەستیان بەسەر مۆبایل و کەرەستە شەخسیەکانیدا گرتبوو.
شایانی باسە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.