دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مەهاباد
شەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۳   |  21-09-2024
ڕۆژی هەینی ٣٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی “تاهیر کەتانی” خەڵکی ئاوایی “لەج”ی سەر بە مەهاباد، لە ماڵەکەی خۆی و بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تاهیر کەتانی پێشتریش لە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست نییە.