فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٣٠ کرێکار بەهۆی ڕوودانی تەقینەوە لە کانێکی بەردی خەڵۆز لە خۆراسانی شۆمالی
یەکشەممە ۰۱-۰۷-۱۴۰۳   |  22-09-2024

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، بەهۆی تەقینەوەی گازی میسان لە یەکێک لە کانەکانی بەردی خەڵۆز  لە پارێزگای خۆراسانی شۆمالی، ٣١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کرێکاری دیکەش لەناو کانەکەدا گیریان خواردووە و چارەنووسیان نادیارە.
محەممەد عەلی ئاخوندی، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی خۆراسانی شۆمالی بە ئاژانسی ئێرنای ڕاگەیاندووە، شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لە دوو بلۆکی C و B کانێکی خەڵووزی سنووری شاری تەبەس ڕووی داوە، 69 کرێکار لە هەردوو بلۆکی کانەکەدا کار دەکەن، بەڵام بەگوێرەی ئامارە ٣١ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٧ کرێکاری دیکەش بە برینداری ڕزگارکراون کە بەشێکیان ژەهراوی بوون. شایانی باسە، ژمارەی قوربانیان هەتا دێت، زۆرتر دەبێ. جێگای ئاماژەیە، کانی خەڵووزی تەبەس دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری بیرجەندی ناوەندی پارێزگای خۆراسانی شۆمالی لە ئێران. ڕووبەری کانەکە 30 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و بڕی 75.2 ملیارد تۆن یەدەگی خەڵووزی تێدایە کە بە گەورەترین یەدەگی خەڵووزی ئێران ناسراوە و قوڵی کانەکە 250 مەترە بۆ ناخی زەوی و درێژی ڕێڕەوی تونێلەکانیشی 700 مەترە.