خۆپیشاندانی سەدان هەزار کەسی دژ بە دەوڵەتی نێتانیاهوو
یەکشەممە ۰۱-۰۷-۱۴۰۳   |  22-09-2024
بە سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ئیسڕائیل شەوی ڕابردوو لە شاری تێلاڤیڤ پایتەختی ئیسڕائیل هاتنە سەر شەقامەکان و بە مەبەستی فشار خستنە سەر دەوڵەت بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
تێلاڤیڤ، لە یەکەم ڕۆژەکانی شەڕەوە هەفتانە خۆپیشاندانی تێدا دەکرێت و ئەم خۆپیشاندانانەش دژی حکوومەتی ئیسرائیلە، بە تایبەت کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا سپای ئیسرائیل تەرمی شەش بارمتەی لە تونێلێکی باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند. هاوکات نەیارانی نێتانیاهوو داوایان لێ کرد کرد کە لەگەڵ حەماس بە ڕێککەوتن بگات تا ٩٧ بارمتەی ئیسڕائیلی بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. جێگای ئاماژەیە، خۆپێشاندانەکە لە کاتێکدایە کە هێرشە سنووربەزێنەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلای لوبنان پەرەی سەندووە.