ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی خەرمانان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی کرماشان، شوش، کەرخە و حەوت تەپە، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی حەفتانە، هاتنەسەر شەقامەکان و لەبەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەهواز، دەستیاندایه کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش، کەرخە و حەوت تەپە، بە کۆبوونەوە لە مەیدانی کرێکار لە بەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی لە شاری ئەهواز، بە وتنەوەی درووشمی “بەرهەمی کاری دەوڵەت، دزی لە گیرفانی خەڵک”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی، هەروەها خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە کرماشان بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “کۆبوونەوە مافی سەرەکیی ئێمەیە، بێکاری، ئاوسان، بەڵای گیانی خەڵک، ئیسماعیل گێرامی دەبێ ئازاد بکرێ”، “تاکاتێک کە مافەکانمان وەرنەگرین، دەست لە ناڕەزایی هەڵناگرین”، “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.