بەردەوامی هێرشی سپای ئیسڕائیل بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان
دوشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۳   |  23-09-2024

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، هێزەکانی سپای ئیسڕائیل زیاتر لە 300 پێگە و مۆڵگەی چەکدارانی حزبوڵلای لوبنانیان لە شارۆچکەکانی کەرتی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات و باشووری لوبنان بۆمباران کردووە.
هاوکات وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین ڕایگەیاندووە، لەئەنجامی ئەم هێرشانە زیاتر لە ٢٧٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و بە سەدان کەسی دیکەش برینداربوون. ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، حزبوڵڵای لوبنان دەیان مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل کردووە.