برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری شاری بانە
سێشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۳   |  24-09-2024
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کراونەتە ئامانج و بریندرا بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، لە ڕەوتی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “کەماڵ مەحموودی” تەمەن ٤٠ ساڵ و “شوکروڵڵا” نازناو نادیار، تەمەن ٢٤ ساڵ بریندار کراون. شایانی باسە، ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراونەتەوە.