فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی ٤٧ کەس لە ژنانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین
سێشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۳   |  24-09-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٤٧ کەس لە ژنانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، لە ناڕەزایەتیی بە ئەحکامی ئێعدام و بارودۆخی نالەباری بەندکراوان، مانیان لەخواردن گرت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ڕەزبەر، ٤٧ کەس لە ژنانی سیاسی و عەقیدەتی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین ڕایانگەیاندووە: هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی مەسعوود پزیشکیان لە ٧٩هەمین کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کاتژمێر ١٠ی دووشەممە شەوەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر مانیان لە خواردن ڕاگەیاندووە. ئەم بەندکراوانە هۆکاری مانگرتنەکەیان بۆ ئێعتڕاز بە چوونەسەرەوەی ڕێژەی ئێعدامەکان و بارودۆخی نالەباری بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی گەڕاندووەتەوە و هەروەها خوازیاری ڕاگرتنی ئێعدامەکان و ئازادکردنی بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی لە زیندان بوون.