فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی دوو ساڵ زیندان بەسەر هەووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ
شەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۳   |  28-09-2024

لەم دواییانەدا، “محەممەد ڕەسووڵپوور” هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە، بە تۆمەتی “ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی” و “چالاکی تەبلیغیی دژ بە حکومەت” حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەو حوکمە بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیاندراوە.
محەممەد ڕەسووڵپوور بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی لە گوندی کۆنەقەڵا بە بێ‌ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو لە ئاکامدا دوای نزیکەی دوو حەفتە دەستبەسەرکران ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی شنۆ ئازاد کرابوو.