ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕزبەر، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی تاران، شوش، کەرخە و حەوت تەپە، بەپێی ڕەواڵی حەفتانە، هاتنەسەر شەقامەکان و لەبەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش، کەرخە و حەوت تەپە، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی کارێ شووش، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی کرێکارانی قوربانی کانگای بەردی خەڵۆزی تەبەس و ڕاگەیاندنی خواستەکانیان و هەروەها کەمتەرخەمی بەرپرسانی شیرکەتی “مەعدەن جوو”، خوازیاری دادگایی کردنی دەستوپێوەندەکانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە کرماشان بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “کۆبوونەوە مافی سەرەکیی ئێمەیە، بێکاری، ئاوسان، بەڵای گیانی خەڵک، “تاکاتێک کە مافەکانمان وەرنەگرین، دەست لە ناڕەزایی هەڵناگرین”، “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.