فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی سنە
دوشەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۳   |  30-09-2024

مەحموود سادقی، بەندکراوی سیاسی دوو هەزار و ٩٠٥ ڕۆژی لە بەندکرانەکەی تێپەڕ کردووە و دۆخی دۆسیەکەی بە دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی، هەروا نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە حاڵێکدا تەنیا سێ هەفتە ماوە تا کۆتایی هەشتەمین ساڵی دەستبەسەرکرانی مەحموود سادقی، بە هۆی یەکنەگرتنی بەئەنقەستی دوو سزای بەندکران، تا ئێستا ئازادکردنی ناوبراو ناڕوونە. شایانی باسە، مەحموود سادقی، چەندین جار داوای گواستنەوەی بۆ زیندانی کامیاران کردووە، بەڵام بەهۆی کۆسپ دروستکردنی ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێگای بەرپرسانی زیندانەوە، ئەم مافە سەرەتاییەی لێ زەوت کراوە. ناوبراو سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٥، لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە ٢٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.