ئێعدامی دوو بەندکراو لەبەر چاوی خەڵک لە شاری خۆمەین
سێشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۳   |  01-10-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی بەشداری لە موحارەبە لە ڕێگەی تەقەکردن و تێکدانی ئاسایشی ڕێگەوبانەکان و کوشتنی پۆلیسێک حوکمی سێداەرەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی شاری خومەین و لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکە لە پارێزگاکانی خوزستان، لوڕستان و مەرکەزی دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ بە تۆمەتی موحارەبە و افساد فیالارض تۆمەتبار کران و دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگا کرابوو.