نادیاربوونی چارەنووسی دوو کادری دەرمانی مەهاباد
سێشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۳   |  01-10-2024
بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەر، “تاهیر ئاریا” تەمەن ٤٧ساڵ و بەڕێوەبەری یەکەی ١١٥ی مەهاباد (فریاکەوتنی خێرا) و “سەید کەماڵ ئاهمەند”، تەمەن ٣٥ساڵ و لە کادرانی هەمان یەکە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک حەفتە بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان بۆ زانینی بارودۆخ و چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.