ڕاگوێزرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار
چوارشەممە ۱۱-۰۷-۱۴۰۳   |  02-10-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، شەهرام حاتەمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانی ناوبراو وەکوو مۆبایل و لەپتاپەکەی داگرتووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.