فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێکی ژن لە زیندانی ناوەندیی تەورێز
شەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۳   |  05-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی ژن بەناوی “زارا فەیزی” تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی شاری تەورێز لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زارا فەیزی نزیکی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”ی هاوژینەکەی دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو. شایانی باسە، بنەماڵەی کوژراوەکە بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئێعدامی زارا فەیزی داوای دیەی ٤ ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنیان کردبوو کە بنەماڵەی زارا توانای دابین کردنی ئەم بارمتەیان نەبووە. بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە، لانیکەم ١٧ ژن لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێعدام کراون کە ٨ کەسیان بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرا بوو.