حوکمی دەرکرانی “سومەیە ئەختەرشومار” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “ڕەوار”ی سەوڵاوا و خاوەن بڕوانامەی لیسانس و موعەلمی زمانی ئینگلیسی، بە ١٧ ساڵ پێشینەی کارەوە، لە لایەن لیژنەی پێداچوونەوەی وەزارەتی پەروەردە پشتڕاست کراوەتەوە.
لەم پێوەنددا، ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سەندیکاییەکانی موعەلیمانی ئێران وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویەتی: پەروەردەی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و دەزگای سەرکوت لە چەند مانگی ڕابردوودا هەوڵی دروست کردن و تۆمارکردنی دۆسیە لە دژی چالاکانی سنفی، هەوڵی دەرکردن ، کەمکردنەوەی پلە و پایە و ڕاگرتنی کارەکانی موعەلیمانی ئەم پارێزگایەیان داوە. هەروەها ئەنجومەنی هاوئاهەنگی سەبارەت بەم بڕیارانە ڕایگەیاندووە “ئەنجوومەنی هەماهەنگی وێڕای پشتیوانی لە خاتوو ئەختەرشومار و بەدواداچوون بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی، ئیدانەی بەردەوامی تۆمارکردنی دۆسیە لە دژی چالاکوانانی سەندیکاکان دەکات”.