کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۳   |  07-10-2024
خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران، بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر،
بۆ جارێکی دیکە لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، ئیسفەهان، زەنجان، ئیلام، شیراز، ئەهواز، سنە، مەریوان، ئەردەبیل، کرماشان، گیلان، زەنجان ، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.