کوژرانی گەنجێکی خەڵکی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۱۹-۰۷-۱۴۰۳   |  10-10-2024
ڕۆژی سێشەمە ١٧ی ڕەبەز، مێهرشاد ئەڵماسی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی ئاناهیتای کرماشان، لە نیزیکی شوێنی گەشتیاری و مێژوویی تاقوەسان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی مێهرشاد ئەڵماسی، ئەم گەنجە بۆ ڕێگریکردن لە دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکەی، لە شوێنەکە هەڵاتووە و لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە دراوەتە بەردەستڕێژ و دوو گوللەی بەرکەوتووە.