فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شاراوەی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
هەینی ۲۰-۰۷-۱۴۰۳   |  11-10-2024

سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی “ئەسعەد فەرهەنگ” خەڵکی شاری سەقز لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە شێوەی شاراوە جێبەجێ کرا.
حوکمی ئێعدامی ئەم بەندکراوە لە کاتێکدا بە نهێنی جێبەجێ کراوە، دۆسیەی ناوبراو هەروا بەردەوام بووە و بڕیار بووە سێ هەفتەی دیکە واتە لە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵ دانیشتنی دادگای ناوبراو بەڕێوە بچێت. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوکمی ئێعدامی ئەسعەد فەرهەنگ بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی و دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکارەکەی جێبەجێ کراوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ٩ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە کۆتاییدا لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.