فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی سێ مانگ زیندان بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
هەینی ۲۰-۰۷-۱۴۰۳   |  11-10-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سووسەن حەسەن‌زادە” چالاکی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی لە شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەمشارە، بە تۆمەتی “بانگەشە دژی حکومەت” حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
سووسەن حەسەن‌زادە لە ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ئەمساڵ، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو لە کۆتاییدا ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی و تا کاتی تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو.