فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار
شەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۳   |  12-10-2024

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەر، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “ئەحمەد سالکی” تەمەن ٦٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشار کە ١٢ ڕۆژ لەمەوپێش لە کاتی کار کردن لە بینایەک بەرببووە، بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا.
جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بە سەدان هاووڵاتیی لە شارەکانی ئێران بەهۆی دابین نەکرانی کەرەسەی خۆپارێز و ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکارنەوە، دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار و هەر بەو پێیە، ئێران لەباری ئەمنییەتی شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە پلەی ١٠٢ دایە کە خوارترین پلەیە.