فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی هەڵسووڕاوی کرێکاری
شەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۳   |  12-10-2024

بەوتەی “ئەمیر ڕەئیسییان” پارێزەری شەریفە محەممەدی، دیوانی باڵای وڵات بەدوای پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکەی، حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی هەڵوەشاندەوە و بە مەبەستی پێداچوونەوەی دووبارە، ڕەوانەی لقی “هم عرض” کردووە.
شەریفە محەممەدی لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری شاری ڕەشت، لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەمشارە، بەتۆمەتی “بەغی” لە ڕێگەی ئەندامێتی لە کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان” و “نزیکی لە کۆمەڵە” و بەپێی مادەکانی ٢١١ و ٢٨٧ی یاسی سزاکانی ئیسلامی پەسەندکراوی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.