دەستبەسەر کرانی ڕێبەرانی مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی سامسۆنگ لە هێند
شەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۳   |  12-10-2024
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەر، ١١ کەس لە ڕێبەرانی ناوەندیی یەکێتییە کرێکارییەکانی هێند (CITU) لەوانە، سەرۆکی ئەم یەکێتییە A. Soundararajan دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە، کرێکاران و ئەندامانی ئەم یەکێتییە بە مەبەستی باشتربوونی بارودۆخی کاری لە کارخانەی سامسۆنگ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هێند، ماوەی دوو مانگە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە. ڕۆژی دووشەممە ڕابردوو سەرۆکی شیرکەتی سامسۆنگ باسی لە ڕێککەوتن لە نێوان CITU و ئەم شیرکەتە کردبوو، بەڵام ئەم کرێکارانە پێشتر لە مانگرتنەکە بەشداریان نەکردبوو.