فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی شەش مانگ زیندان بەسەر محەممەد حەبیبی چەلاکی موعەلیمان
شەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۳   |  12-10-2024

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ڕەزبەر، لقی ٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران، حوکمی شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری محەممەد حەبیبی، چالاکی موعەلیمان و وتەبێژی ناوەندی سێنفی موعەلیمانی پشتڕاست کردەوە.
ڕامین سەفەرنیا خشتاونی، پارێزەری محەممەد حەبیبی لەم پێوەندەدا ڕایگەیاندووە، حوکمی شەش مانگ زیندانی محەممەد حەبیبی کە لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شەهریار بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بەسەریدا سەپابوو، ئەمڕۆ لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای تاران وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.