مانگرتنی پێرسۆنێلی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی ئیزە
شەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۳   |  12-10-2024

پێرسۆنێلی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی ئیزە، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایایان لە ساڵی ١٤٠٠وە تا ئێستا، ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ڕەزبەر لە بەرامبەر ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی ئاو و ئاوەڕۆی ئیزە لەم پێوەندەدا ڕایانگەیاندووە، بڕی زیاتر لە ٣٠٠ ملیون تمەن حەقدەست و مەزایای دواخراویان هەیە کە لە لایەن بەرپرسانی شیرکەتەوە پشت گوێ خراوە و هیچوەڵامێکیان پێ نادەنەوە.