کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مۆعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی لە تاران
یەکشەممە ۲۲-۰۷-۱۴۰۳   |  13-10-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە مۆعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی، لە شاری تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مۆعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕژیم لە شاری تاران و وتنەوەی درووشمی “نێهزەتی هاوار کە مافەکانت وەرگرە”، لەئاست دیاری نەکرانی بارودۆخی کاریان و دانەمەزراندنیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. شایانی باسە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، مۆعەلیمانی نێهزەتی وێڕای منداڵەکانیان بەنیشانەی ئێعتڕاز، لەسەر شەقامەکان دانیشتوون و خوازیاری دیاری کرانی بارودۆخیان بوون.