ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
سێشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۳   |  15-10-2024
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی ئاوایی “نیچەڵان”ی سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ، بە ناوی “ناسر محەمەدی هەنگروانی” لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بە پێی زانیارییەکان، ناوبراو چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو.