کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دەرچووانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە تاران
سێشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۳   |  15-10-2024
کۆمەڵێک لە دەرچووانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، لە بەرامبەر ئەم زانکۆیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە دەرچووانی بواری پزیشکی، ددان پزیشکی و دەرمانسازی زانکۆی ئازادی ئیسلامی تاران، لە ناڕەزایەتیی بە بردنەسەرێی شەهرییەکان، لە بەرامبەر بینای ناوەندیی ئەم زانکۆیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشەکەیان بوون.