ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی کەرەج
پێنجشەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۳   |  17-10-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی “عەبدولباری تاجیک و پاشا پەشتوو”، دوو بەندکراوی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان، “جاوید ئەحمەدخانی”، خەڵکی شاری ئیسلامشاری تاران و بەندکراوێکی دیکە بە ناوی ڕەحمان (ناسناو نادیار) لە زیندانی قزڵحسار جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جاوید ئەحمەدخانی، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا بوو. هەروەها، ئەم سێ بەندکراوەی دیکە پێشتر لە دۆسیەگەلی جیاوازدا لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.